ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی میسر دیاریدەكرێت

 ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی میسر دیاریدەكرێت
نووسینگەی سەرۆكایەتی میسر رایگەیاند، كە عەدلی مەنسو‌ور، سەرۆكی كاتیی میسر رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی حازم بەبلاوی نیشانداوە‌و بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانێكی نوێ هەڵبژێردرێ.

دوێنێ دووشەممە حازم بەبلاوی، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە نووسینگەی سەرۆكایەتی كاتی میسر كرد، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی روون بكاتەوەو تەنیا گوتی "ئەندامانی كابینەی حكومەت لە قۆناخی ئینتیقالیدا هەموو هەوڵێكیان لەپێناو بەڕێوەبردنی وڵاتدا داوە".

ئەو داوایەی بەبلاوی هەر زوو لەلایەن سەرۆكایەتی كاتیی میسرەوە قبوڵكرا و نووسینگەی سەرۆكایەتیش ئاماژە بەوە دەكات، كە لەماوەی چەند كاژێرێكدا، سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بۆ میسر دەستنیشاندەكرێت و ئەو سەرۆك وەزیرانە نوێیەش دەتوانێت كۆی ئەندامانی كابینە نوێیەكەی دیاری بكات.









رووداو
Top