لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان گردبوونەوەیەک رێکخرا لە پێناو ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە و هەموو ئەو بەندکراوە سیاسیانەی کەلە سەر دۆزی کورد لە تورکیا دەستگیرکراون، ئاژانسی دیجلە هەبەر بڵاویکردەوە، کە ژەمارەیەکی بەرچاو لە دایکانی ئاشتی ئەوانەی رۆلەکانیان لە بەندیخانەکانی تورکیا دەستبەسەرە گردبوونەوەیەکیان لەشاری ئامەد رێکخست، تێدا داوایان کرد عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە و هەموو ئەو بەندکراوە سیاسیانەی کەلە سەر دۆزی کورد لە تورکیا دەستگێرکراون، ئازاد بکرێن، دایکانی ئاشتی هەرەوەها داخوازی زوو جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیایان کردوو لە نێوانیاندا هەنگاونان بەرەو بریردان بە ئازادکردنی هەموو ئەو بەندکراوەک کوردانەی کە ئێستا لە بەندیخانەکانی تورکیا دەستبەسەرن .