موقتەدا سەدر نوری مالكیی بە گەندەڵ و ستەمكار وەسفكرد
لە بەشێكی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەدر گوتی نوری مالیكی سەركردەیەكی ستەمكار و دیكتاتۆرە و وڵات بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات. هەروەها گوتی عێراق لەلایەن كەسانێكەوە بەڕێوەدەبرێت كە لەودیوی سنوورەكانەوە هاتوون.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند كە پارە چاوی بەرپرسانی حكومەتەكەی مالیكی كوێر كردووە و هەركەسێك لە كورد، شیعە و سوننە بەرهەڵستی حكومەت بكات بە تیرۆریست تۆمەتبار دەكرێت.
هەروەها سەدر راگەیاند كە هیچ فراكسیۆنێكی سیاسی و هیچ پۆستێك چ لە نێو حكومەت بێ یان لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یان لە دەرەوە، نوێنەرایەتی ئەو ناكەن و بە پێچەوانەی ئەوە هەر كەسێك رووبەرووی بەرپرسیاریەتی یاسایی دەكاتەوە.
جێی باسە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر 15ی ئەم مانگە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە بەهۆی گەندەڵی و ناوزڕاندنی خانەوادەكەی و هەروەها ئەو رەوشە ناڵەبارەی لە عێراق دروست بووە؛ بە یەكجاری لە كاری سیاسی دوور دەكەمەوە .