ئەرمەنستان باڵیۆزخانەی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە
لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان وەزیری درەوەی عێراق هۆشیار زێباری و وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان ئەدوار ناڵبەندیاندا، وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان راگەیاند كە حكوومەتی وڵاتەكەی بڕیاری داوە پەیوەندی خۆی لەگەڵ عێراق و كوردستان بەرفراوانتر بكات
ناڵبەندیان ئاماژەی بەوە كرد لەو چوارچێوەیەدا حكوومەتی ئەرمەنستان سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی خۆی لە هەولێر و لابردنی ڤیزای وڵاتەكەی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان و عێراقە.