فڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا ئیدانەی پرۆژە یاسا نوێیەكەی تایبەت بە سوپا دەكەن

 فڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا ئیدانەی پرۆژە یاسا نوێیەكەی تایبەت بە سوپا دەكەن
لە چوارچێوەی پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا و گۆڕینی یاساكانی سەردەمی دەسەڵاتی سەربازیدا، مانگی رابردوو لە سەر داوای حكوومەتی توركیا پەرلەمانی ئەو وڵاتە پرۆژە یاسایەكی تایبەت بە سوپا و كارمەندانی سوپا پەسەند كرد، بەڵام بەشێك لە كارمەند و بەرپرسانی سوپا ناڕەزایەتی لە دژی ئەو پرۆژە یاسایە دەردەبڕن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئینتێرنێت خەبەر بڵاویكردەوە كە دوای پەسەند كردنی پرۆژە یاسای دادگایی كردنی ئەندامان و بەرپرسانی سوپای توركیا لە لایەن دیوانی باڵایەوە لە جیاتی دادگای باڵا و دادگای سەربازی، لە لایەن پەرلەمان ئەو وڵاتەوە، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە یاساكە روانەی سەرۆكۆماری توركیا كراوە.

بەشێك لە ئەندامان و بەرپرسانی سوپای توركیا بە تایبەتی بەرپرسانی هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا لە دژی ئەو پرۆژە یاسایەن و پێیان وایە كە دەبێ بەرپرسان و كارمەندانی سوپا لە لایەن دادگای باڵا یا دادگای سەربازییەوە دادگایی بكرێن نەك لەلایەن دیوانی باڵایەوە، بۆیە پێش پەسەند كردنی ئەو پرۆژە یاسایە لە لایەن سەرۆكۆماری توركیاوە، رۆژی دووشەممە 74 فڕۆكەوان و پەلەداری هێزە ئاسمانییەكانی توركیا وەكو دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو پرۆژە یاسایە دەستیان لەكار كێشایەوە.

Top