سوریا .. بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه و له 23 رۆژدا 2247 كه‌س كوژران
هه‌روه‌ها به سه‌ده‌ها خێزان له یه‌برود و چه‌ند گوندێكی شاری قه‌له‌مون به‌ره‌و شارۆچكه‌ی عه‌رسالی لوبنانی كۆچیانكرد به‌هۆی ئه‌و هێرشه تونده‌ی رژێمی سوریا بۆ سه‌رناوچه‌كه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای سوپای سوریای ئازاد بریاریدا به لادانی لیوا سه‌لیم ئیدریس له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و دامه‌زراندنی عه‌مید عه‌بدولئیلا به‌شیر .
عه‌مید به‌شیر پۆستی سه‌ركرده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له شاری قونه‌یتره‌ی پێسپێردرابوو دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2012 له سوپای رژێم جیا بوه‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له 22 كانوونی دووه‌می 2014 وه تائێستا 2247 كه‌سی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه. له 22 كانوونی دووه‌می 2014 وه كه رۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی جنیڤ دووه بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سوریا تائێستا 2247 كه‌سی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤ له سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له 22ی كانوونی دووه‌م كه ده‌ستپێكی جنێڤ دووه تا ئه‌مڕۆ 2247 كه‌سی مه‌ده‌نی، كه 382 له‌وانه منداڵ و 235یش ئافره‌تن، له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی رژێمه‌وه كوژراون. 217 كه‌س له‌وانه‌یش به ئه‌شكه‌نجه كوژران.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا ئه‌خزه‌ر ئیبراھیمی به جددی فشار ناخاته سه‌ر رژێمی سوریا.
هه‌روه‌ها رژێم ھاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی جنێڤ 2 له ھێرش و بۆمبارانكردنی شاره‌كانی حه‌له‌ب، حه‌ما و ناوچه‌ی ده‌رعای دیمه‌شق به‌رده‌وام بووه.
له رووی سیاسییه‌وه جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی خۆی ئاراسته‌ی روسیا كرد و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی هه‌وڵی مانه‌وه‌ی به‌شارئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریا ده‌دات له سه‌ر ده‌سه‌ڵات .
كیری روونیكرده‌وه كه پێویسته روسیا به‌شێك بیچت له چاره‌سه‌ر نه‌ك پشتگیری ئه‌سه‌د بكات كه ئه‌و رژێمه هه‌وڵی به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن ده‌دات له گۆره‌پانی شه‌ڕ نه‌ك له دانوستانه‌كان .
له كاردانه‌وه‌یه‌كیش دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به دواین گۆڕانكاریه‌كانی كۆنگره‌ی جنێڤ و نه‌بوونی ئه‌نجامێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا رایگه‌یاند: پیاوه‌كانی ئه‌سه‌د به‌جددی ناڕواننه كۆنگره‌ی جنێڤ، جارێكی‌تر سه‌لماندیان كرد كه ته‌نیا ئامانجیان پارێزگاریكردنه له ده‌سه‌ڵاتیان.
ستێمێر له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌گوێنه‌دانه ره‌وشی گه‌لی برسی و بێچاره‌ی سوریا له لایه‌ن رژێمه‌وه كردوه و رایگه‌یاندووه، پێویسته به‌زووترین كات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌كار بێ و بڕیارێكی به‌جێ له‌باره‌ی گه‌یشتنی ھاوكاریی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سوریا له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگدا وه‌ربگرێ، تا بتوانرێ كۆتایی به‌و تراژیدیایه بهێنرێ.