ئەسەد هەوڵی سەركەوتن دەدات لەسەر زەوی نەك دانوستان

 ئەسەد هەوڵی سەركەوتن دەدات لەسەر زەوی نەك دانوستان
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جون كیری ، ڕژێمی ئەسەدی تۆمەتبار كرد بەوەی لەكاتی چونە ناو پڕۆسەی ئاشتی دا ڕوون و ئاشكرایە هەوڵی سەركەوتن دەدات لەمەیدانی جەنگ نەك دانوستان .

لە جاكارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا ، لە میانی سەردانەكەی بۆ ئاسیا و شەرقولئەوسەت ، جون كیری گووتی : روسیا بەرپرسیارە لەمانەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا، گوتیشی روسیا دەبێ‌ بەشێك بێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا نەوەك یارمەتی دانی ڕژێمەكەی ئەسەد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی گووت : ڕژێمەكەی سوریا كێشەی ناوەتەوە لە دانوستانەكان دوای كۆتایی هاتنی كۆتا خولی دانوستانەكان بەبێ‌ ئەنجام لە ژنێف لە نێوان نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمەكەی ئەسەد.



عەرەبیە
Top