ئۆپەراسیۆنی لە ناوبردنی ئەندامانی گولەن میتی توركیایشی گرتەوە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی پرێس میدیا بڵاویكردەوە كە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەهێشتنی ئەندامانی گولەن لە نێو دامودەزگاكانی حكومەتدا، سكرتاریەتی گشتی میتی توركیا 10 ئەندامی پایە بەرزی میتی توركیایان لە سەر كار لا داوە.
سكرتاریەتی میتی توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە چەند مانگێكە شك و گومانیان لە سەر كار و چالاكی 10 ئەندامی پایە بەرزی میت هەبووە، دوای ماوەیەك چاودێری كردنی ئەو 10 ئەندامە، بۆیان دەركەوتووە كە كار بۆ جەماعەتی گولەن دەكەن، بۆیە بە فەرمانی سەرۆك كوەزیرانی توركیا بڕیاری دەركردنی ئەو 10 ئەندامەی میت دەركراوە.