لە ماوەی سێ رۆژ لە باكووری كوردستان 47 كەس دەستگیر كران

 لە ماوەی سێ رۆژ لە باكووری كوردستان 47 كەس دەستگیر كران
سەرەڕای بەردەوامی شەڕ و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی پارتە سیاسییەكانی توركیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی پرۆپاگەندە كردن بۆ هەڵبژاردن، خۆپیشاندانە پرۆتستۆییەكانی 15 شوبات زۆربەی ناوچەكانی باكووری كوردستانی گرتەوە و شەڕ و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا هاتە ئاراوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردەوە كە لە لە زیاتر لە 70 شار و شارۆچكەی باكووری كوردستان و توركیا هاووڵاتییە كوردەكەكان و لایەنگرانی بەدەپە بۆ پڕۆتستۆ كردنی 15 شوبات ساڵیادی رادەست كردنەوەی ئوجەلان بۆ توركیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە چەندین شار و شارۆچكەی باكووری كوردستان شەڕ و پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران هاتە ئاراوە.

بە هۆی ئەو شەڕو پێكدادانانە 15 كەس بریندار بوونە كە برینی دوو لە بریندارەكان زۆر مەترسیدارە، هاوكات 47 كەسی دیكە لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە بە تاوانی نانەوەی ئاژاوە دەستگیر كراون.

هێشتا لە چەندین شار و شارۆچكەی باكووری كوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامە.
Top