پەیامنێرانی بێسنور: خامنەیی تاكە بەرپرسیاری دەستبەسەركردنی سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنە
هاوكات رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور لە بەیاننامەكەیاندا ئاماژەیان بەوەشداوە كە دەستبەسەركردنی سەركردەكانی بزوتنەوەی سەوزی ئێران دژ بە دەستوری وڵات و رێككەوتننامە نێودەوڵەتیەكانە.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا رەخنەی توند ئاراستەی حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران كراوە، بەو پێیەی ناوبراو ئەو بەلێنانەی پشتگوێ خستووە، سەبارەت بە ئازاد كردنی تەواوی گیراوە سیاسیەكان.
جێی باسە دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا داوای لە ئێران كرد كە سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی كە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2006 لەو وڵاتە دەست بەسەركراون؛ ئازاد بكات.