دەنگدەرانی عێراق ناتوانن لە سعودیە دەنگ بدەن

 دەنگدەرانی عێراق ناتوانن لە سعودیە دەنگ بدەن
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند:بەمەبەستی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، 14ناوەندی سەرەكی و پێنج بنكەی دەنگدانی لە 19وڵاتی عەرەبی و بیانی بۆ دەنگدەرە عێراقییەكان كردووەتەوە جگە لە سعودییە كە رێگەی نەداوە عێراق بنكەی دەنگدان بۆ پەنابەرە عێراقییەكانی ئەو وڵاتە بكاتەوە.

نەدا محەممەد داود، ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە لیستی عێراقییە بەسەرچاوەكانی هەواڵی راگەیاندوە،ئێمە هیچ زانیارییەكمان لەسەر ژمارەی ئەو عێراقییانە نییە، كە لە سعودیەن، چونكە عێراق و سعودییە پەیوەندی دیبلۆماسییان نییە و هیچ كامیان نووسینگە و كۆنسڵخانەیان نەكردووەتەوە، هەرچەندە كۆمیسیۆن كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان بە پێی قەبارەی ئەو پەنابەرانە بۆ هەر وڵاتێك دەكاتەوە، بۆ نموونە دەنگدەرە عێراقییەكانی قەتەر لە هەڵبژاردنی دوهەزارو دەدا، چوونە ئیمارات دەنگیان داوە.

بە پێی ئامارەكانی كۆمیسیۆن، نزیكەی 250 هەزار دەنگدەری عێراقی لە دەرەوەی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، كە ئەوانیش زۆربەیان دابەشبوون بەسەر وڵاتانی ئەمریكا، سوید و ئوسترالیا.
Top