حكوومەت هاوبەش لە لوبنان پێكهات

 حكوومەت هاوبەش لە لوبنان پێكهات
حكوومەتێكی هاوبەش لە نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و هەروەها بزووتنەوەی 14ی ئازار كە سەر بە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەوەیە پێكهات كە تەمام سەلام سەرۆكایەتی دەكات.

لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە دوای زیاتر لە 10 مانگ لە ناكۆكیی و كێشە؛ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی لوبنان رێككەوتن كە حكوومەتێكی هاوبەش لە نێوان حزبوڵڵای ئەو وڵاتە و بزووتنەوەی 14ی ئازاد بە سەرۆكایەتی تەمام سەلام پێكبهێندرێت و كۆتایی بە ناكۆكییە سیاسییەكانیان بهێنن.

هەروەها لەسەر ئەوەش رێكەوتوونە میسال سلێمانی سەرۆكی لوبنان دەسەڵاتی دەبێت لە دانانی 8 وەزیر لە كابینەی نوێی حكوومەتدا بە سەرۆكایەتی سەلام.

میسال سلێمان سەرۆكی ئەو ووڵاتە رۆڵی دەبێت لەدیاریكردنی هەشت وەزیر.

دوای سەرهەڵدانی شۆڕش لە سوریا ناكۆكیی سیاسی لە لوبنان سەریهەڵدا و هەر یەكە لە حزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنەوەی چواردەی ئازاد بە شێوەیەك لە شێوەكان پشتگیری و هاوكاریی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریایان كرد بە جۆرێك كە حزبوڵڵا هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەستەڵاتدا و بە هەموو توانا سەربازی و مرۆییەوە یارمەتیی دەدات كە چی بزووتنەوەی 14ی ئازار لە دژی ئەمە بووە و بەو هۆیەشەوە ناكۆكیی كەوتە نێوانیان.
Top