ئەمەریكا هۆشداری دایە هاوڵاتیان لە ئەگەری گەشتكردنیان بۆ عێراق
سەرچاوەكان بڵاویان كردۆتەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمةریكا لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی لە گەشتكردنیان بۆ عێراق. لە بەیاننامەكەدا هاتووە بارودۆخی عێراق لە هەندێ رووەوە نائارامە و ئەگەر زۆر ناچار نەبن گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە ئامادەكاری دەكات بۆ جلەوگرتنەوەی بارودۆخی فەللوجە .
جێی باسە لە دوایین لێدوانیدا، نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند بۆ ئەوەی خەڵك بگەڕێنەوە سەر جێگاو رێگا و كارەكانی خۆیان، لە دوو سێ رۆژی داهاتوودا دەستدەكەین بە گەڕاندنەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ پارێزگای ئەنبار و ناوچەكانی دەوروبەری.