بەریتانیا: کورد لە تورکیا بۆتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان

 بەریتانیا: کورد لە تورکیا بۆتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان
لەگفتوگۆیەکی پەرلەمانتارانی بەریتانیا دا باس لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کراوە هەموولا گەیشتوونەتە ئەو رایەی کە دەکرێت پرۆسەکە لە ئێستەدا بە لاوە بنرێت بەڵام ناکرێ بەتەواوی پشتگوێ بخرێت. پەرلەمنتارانی بەریتانیا دۆسیەی پرۆسەی ئاشتیان لە تورکیا خستەبەرنامەی کار و شرۆڤەی ئەو پرۆسەیان کرد . وەک مالپەری زە تریبیۆنی بڵاویکردۆتەوە .
زۆربەی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە گەیشتوونەتە ئەو رایەی کە ئێستا بە هۆی گرفت و پێکدادانی سیاسی نێوان رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان و سەرۆک وەزیرانی تورکیا و فەتحوڵاگولەن سەرۆکی جەماعەتی گولەنییەکان ئاساییە پرۆسەی ئاشتی بەڵاوە بنرێت بەڵام ئەمە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت و حکوومەتی تورکیا ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو پرۆسەیە بەلاوە بنێت . لەو کۆبوونەویەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆرانی دۆزی تورکیا ئامادەبوونە، پێیان وایە کورد لە تورکیا بۆتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان و پشتگوێ خستنی دۆزەکەی ئەستەمە. پرۆسەی ئاشتی گەڕانەوەی بۆ نییە.
شایەنی باسە کێشەکانی نێوان ئەردۆغان و گولەن بەتۆمەتبارکردنی یەکتر بە قورخکردنی دەسەڵات و بەکار هێنانی بۆ بەرژەوەندی تایبەتیان قۆلبۆتەوە. لە ئێستادا گولەن بەنیازە پارتێکی تازە دابمەزرێنێت بەناوی پارتی هێزمەت و ئەو تۆمەتە پووچەڵبکاتەوە کە ئەردۆغان بەردەوام دەڵێت گولەن دەوڵەتی قوڵی لە نێو تورکیا دروست کردووە.
Top