کوڕی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بیلال رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەدەستهێنانی پارەی ناشەرعی لە دادگا لێکۆلینەوەی لەگەڵ دەکرێت. ماڵپەری دەیلی نیوز بڵاویکردەوە کە داواکاری گشتی لە تورکیا بە تۆمەتی بەدەسهێنانی پارەی ناشەرعی کەیسێکی بۆ کوڕی سەرۆک وەزیرانی تورکیا کردۆتەوە. تێدا گومان دەکرێت کەدەستی هەبێت لە گەندەڵی. بەو هۆیەوەش، وابریارە لەهەفتەی داهاتوو لێکۆلینەوەی لە گەڵدا بکرێت ، وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە ، یەکێک لەو کەسانەی کە لەرووداوەکەی 17 ی کانوون تێوەگلاوە ناوی کوری ئەردۆغانی داوە کە دەستی هەبووە لە گەندەڵییەکانی بەدەست هێنانی پارەی نایاسایی، ئەوەش خراوەتەروو رۆژی سێشەممەی رابردوو 11 ئەم مانگە جارێکی دیکە کوڕی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بیلال رەجەب تەیب ئەردۆغان چۆتە هۆڵی دادگا لە شاری ئەسەمبوڵ بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە ، لە رووداوەکەی 17 کانوون لە ئەستەمبول چوار وەزیری سەر بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیان لەکار کێشایەوە بەتمەتی پەیوەندیان بە بەدەسهێنانی پارەی ناشەرعی لە رێگای دەسەڵاتی حکوومەتەوە، هەمان تمتیش ئێستە ئاراستەی کورەکەی ئەردۆغان کراوە هەر لەسەر هەمان پرس لێپرسینەوەی لە گەڵدا دەکرێت .