تانەر یڵدز: نەوتی كوردستان لە توركیایە روانەی بازاڕەكانی جیهان نەكراوە
بە پێ هەواڵی كەناڵی ئین تیڤی توركی تانەر یڵدز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە توركیا لە سەرەتا چە بەڵێنێكی دابوو ئێستایش هەر لە سەر بەڵێنەكانی خۆیەتی، چونكە توركیا دەیەوێ سیستەمێكی شەفاف كە زیاتر لە شەش ساڵە لە عێراق دانەمەزراوە دابمەزرێنێ.
یڵدز لە وەڵامی پرسیاری ئایا ئێران داوای لە كۆمپانیا نەوتییەكانی توركیا كردووە تا لەو وڵاتە سەرمایەگوزاری بكەن؟ گوتی: حاڵی حازر بە هۆی كار و پرۆژەكانمان لە مەیدانی پارسی باشوور بڕیاری ئەوەمان نەداوە كە لە ئێران سەرمایەگوزاری بكەین، بێگومان ئەگەر ئێران داوا بكا ئەوا ئەو داواكارییە هەڵدەسەنگێنرێ، بەڵام تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەكی نەوتی توركی بڕیاری سەرمایەگوزاری لە ئێران نەداوە.