سوریا .. ئه‌مڕۆ 10 كه‌س كوژران و بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه
هاوكات چه‌ند شوێنێكى ده‌رعاش روبه‌ڕوى بۆردومانى رژێم بونه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه دوێنێ به‌هۆى بۆردومانى سوپاى رژێم به به‌رمیلى بۆمبڕێژكراو بۆسه‌ر شارى حه‌له‌ب 70 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش له شه‌ڕوپێكدادانى نێوان ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام و چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن كوژران و شه‌ڕوپێكدادان و تۆپبارانیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى دیكه‌ى سوریا رویدا.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد له گه‌ڵ ده‌ستپێكى كۆنگره‌ى جنێف دوو له 22ى كانونى دووه‌مى رابردوو تا ئێستا 800 كه‌س له سوریا كوژراوه.