ئەردۆغان: لە توركیا ئۆتۆنۆمی نادەینە كورد و ئۆتۆنۆمی قەبووڵ ناكەین

 ئەردۆغان: لە توركیا ئۆتۆنۆمی نادەینە كورد و ئۆتۆنۆمی قەبووڵ ناكەین
سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیمانەیەكدا لەگەڵئەلجزیرە، باسی بارودۆخی ناوخۆیی توركیا و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكوەزیرانی توركیا لەو دێمانەیەدا رایگەیاندووە كە ساڵێكە توركیا بە هەموو لایەكەوە هەوڵی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كوردی داوە و بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێمە دەمانەوێ لە چوارچێوەی سنورەكانی توركیای یەكگرتوودا پرسی كوردی چارەسەر بكەین. دەمانەوێ ئەو پرسە لە چوارچێوەی یەك دەوڵەت، یەك نەتەوە، یەك زمان و لە ژێر یەك ئاڵادا چارەسەر بكەین، مانای قۆناغی چارەسەری ئەوە نییە كە ئێمە ئۆتۆنۆمی بە كورد دەدەین.

ئەردۆغان جەختی لەوە كردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك ئۆتۆنۆمی بە كورد نادەن و ئۆتۆنۆمیش لە چوارچێوەی سنوورەكانی توركیادا قەبووڵ ناكەن.
Top