پۆستەرەکانی ئۆجەلان لە شاری ئامەد لێکرانەوە

 پۆستەرەکانی ئۆجەلان لە شاری ئامەد لێکرانەوە
دوای ئەوەی پۆستەرەکانی وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لە چەند شەقامێک بلاوکرایەوە ، دوای چەند کاژێرێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستەرانە . پۆلیسی ئەو شارە هەڵسان بە لێکردنەوەی پۆستەرکان و دراندیان و ئە کەرەشیان بەنایاسایی لە قەڵمدا. دوێنی سێشەممە رێکخستنەکانی پارتی ئاشتی و دیموکراتی بەدەپە لە چەند شەقامێکی شاری ئامەد پۆستەری وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە وەک پروپاگەندەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بڵاوکردەوە، ئەو کارە لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی شارەکەوە بە نایاسایی لەقەڵمدراو پۆلیسی ئەو شارە هەموو ئەو وێنانەی ئۆجەلانیان دڕاندن. پۆلیسی تورکیا لەمباریەوە راگەیاند: کە عەبدوڵا ئۆجەلان کەسێکی تۆمەتبارەئێستا لەبدیخانە دەستبەسەرەو تا ئێستا کەیسەکەی لەدادگا یەکلایینەبۆتەوە بەپێی یاسای تورکیاش نابێت کەسی تاوانبار پروپاگەندەی هەڵبژاردنی بۆ بکرێت و یان خۆی بپاڵێوێت.
Top