سەلاحەدین دەمیرتاش: قۆناغی چارەسەری بەرەو تێكچوون دەڕوات

 سەلاحەدین دەمیرتاش: قۆناغی چارەسەری بەرەو تێكچوون دەڕوات
هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنیپارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا وردە وردە بەرەو تێكچوون دەڕوات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردەوە كە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە، بە هۆی سیاسەت و هەڵوێستەكانی حكومەتی توركیا قۆناغی چارەسەری پرسی كورد كە ساڵێك پێش دەستی پێكردبوو، گەرموگۆڕی پێوە نەماوە و وردە وردە بەرەو تێكچوون دەڕوات.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە حكومەت بۆ ئاسایش و ئەمنیەتی خۆی ئەوەی لە دەستیدا بێت دەیكا بەڵام زیاتر لە یەك ساڵە بۆ ئاسایش و ئەمنیەتی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد هیچ هەنگاوێكی نەناوە و نایەوێ لەو بارەیەوە هەنگاو بنێت.

دەمیرتاش جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەگەر سیاسەتی حكومەتی توركیا لە بەرامبەر قۆناغی چارەسەری بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەوا زۆری پێ ناچێت كە قۆناغەكە بە یەكجاری لە ناو دەچێت.
Top