له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به‌یه‌ك نییه‌، خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی پێكرده‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به‌یه‌ك نییه‌، خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی پێكرده‌وه‌
خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی پێكرده‌وه‌، نوێنه‌ری روسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی‌ به‌یاننامه‌ی جنێڤ1 ناكۆكی گه‌وره‌ له‌ نێوان حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌، پێویسته‌ واقیعبین بین و هه‌ردوولا متمانه‌یان به‌یه‌ك نییه‌.



ئاژانسی ئیتارتاسی روسی له‌زاری نوێنه‌ری روسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ، ئیلیكسی بۆرۆدافكین، رایگه‌یاند، پێویسته‌ واقعبین بین، ئاساییه‌ پێشبینی ئه‌نجامی به‌رجه‌سه‌ته‌ بكه‌ین، به‌ڵام نه‌بوونی متمانه‌ له‌ نێوانی هه‌ردوو شاندی حكومی و ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و ناكۆكییه‌ گه‌ورانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی به‌یاننامه‌ی جنێڤ یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌ 30 حوزه‌یرانی 2012 بڕیاری له‌سه‌ردرا، ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگریرێن.



ئه‌و قسانه‌ی نوێنه‌ری روسیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر حكومه‌تی ئینتیقالی ده‌ستیان به‌ گفتوگاكانی نێوانیان كرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی 10 رۆژ به‌سه‌ر خولی یه‌كه‌می گفتوگۆكان تێپه‌ڕی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی به‌رچاوی لێبكه‌وێته‌وه‌.



هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕیاره‌ له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ دانیشتنی سێقۆڵی له‌ نێوان نوێنه‌ری روسیا و ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
Top