ئۆزتورك توركدۆغان: دەبێ بۆ سەركەوتنی قۆناغی چارەسەری ژێرخانی یاسایی ئامادە بكرێت
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بڵاویكردەوە كە سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا ئۆزتورك توركدۆغان رایگەیاندووە كە بۆ چارەسەری كردنی پرسی كورد پێویستە دەستورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكرێت، چونكە تاقە چارەسەری پرسی كوردی ئامادەكردنی دەستورێكی نوێیە بۆ توركیا.
توركدۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە بارودۆخی ئەمڕۆی توركیادا بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد ئەستەمە چونكە حكوومەت هیچ جۆرە زەمینەیەكی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە نەكردووە، بۆیە بۆ بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد پێویستە ژێرخانێكی یاسایی لە توركیا ئامادەبكرێت.