ئێران 2 مووشەكی دوورهاوێژی تاقیكردەوە

 ئێران 2 مووشەكی دوورهاوێژی تاقیكردەوە
وەزارەتی بەرگریی كۆماری ئیسلامی ئێران مووشەكی دوورهاوێژی وڵاتەكەی تاقیكردەوەو وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش دەڵێ مووشەكەكە سەركەوتووە.

حوسێن دەهقان، وەزیری بەرگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند ئەو مووشەكە دوورهاوێژانە خاوەنی توانایەكی زۆرن لە پێكانی ئامانجی دیاریكراودا، كە پشت بە رادار دەبەستن.

دەهان لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤزیۆنی حكومی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەداوە، كە تاقیكردنەوەی مو‌وشەكی جۆری زەمین بە زەمینی دوورهاوێژ بە سەركەوتوویی ئەنجامدراوە، كە كڵاوەی ئەتۆمی لەخۆ دەگرێت.

جگە لەو مو‌وشەكە وەزارەتی بەرگریی ئێران هەروەها مو‌وشەكی جۆری بینای تاقیكردو‌وەتەوە، كە ئەمەیان بە لیزەر ئاراستە دەكرێت.

بە گوتەی دەهقان مووشەكی بینا توانای پێكانی ئامانجی دیرایكراوی وەك پرد و تانك و بنكەی سەربازی بچو‌وك هەیە، چونكە بەهۆی بوونی ئاراستەكردنی لیزەرییەوە دەتوانرێت بەگوێرەی ئامانجەكە ئاراستە بكرێت.









رووداو
Top