یەكێتیی ئەوروپا لە سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق نیگەرانە
بەپێی راپۆرتێكی ئەنجوومەنی دەرەوەی یەكێتیی لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق، گەڕانەوەی رێكخراوی ئەلقاعیدە و شەڕ و كوشتار بەتایبەتی لە پارێزگای ئەنبار دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە تایفەگەرییەیە كە حكومەتەكەی نوری مالیكی لەم چەند ساڵەی رابردوودا پەیڕەوی كردووە.
ئەو ئەنجوومەنە ئاشكرای كرد كە ئەوان لەسەر هاوكاریكردنی عێراق بۆ گەیشتن بە دیموكراسییەكی كامڵ سوورن.
لەو راپۆرتەدا هاتووە، "یەكێتیی ئەوروپا پێیوایە كە ناكۆكییە ناوخۆییەكان و گرژییە تایفەگەرییەكان، هۆكارێكی سەرەكی لە خراپبوونەوەی بارودۆخی ئەمنی عێراقن."
هەروەها ئەنجومەنەكەی یەكێتی ئەوروپا داوای لە حكومەتی عێراق كرد كە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەكە زیاتر لەگەڵ عەشیرەتە سوننەكانی پارێزگای ئەنبار كار بكات.