داودئۆغڵو: قۆناغی ئاشتی بەردەوام دەبێت
لەمبارەیەوە رۆژنامەی ستاری توركی بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەو كۆبوونەوەیەدا راگەیاندووە، نزیكەی یەك ساڵە بە هۆی شەڕ و توندوتیژییەوە خوێنی یەك گەنجی تورك نەڕژاوە و خەڵكی توركیا زۆر خۆشحاڵە بەرانبەر ئەو قۆناغە، پشت بەخوا ئەو قۆناغە بەو پەڕی جدییەتەوە بەردەوام دەبێت.
داود ئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كردووە كە لە توركیا چەند كەس و لایەنێك لە دژی ئاشتی و چارەسەرین، بۆیە بە هەر شێوەیەك هەوڵ بۆ تێكدانی بارودۆخی ئێستهی توركیا و قۆناغی چارەسەری دەدەن.
داود ئۆغڵو لە بەردەوامی قسەكانیدا باسی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانیشی كردووە و گوتوویەتی: هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ توركیا وەكو هەڵبژاردنێكی ئاسایی نییە، بەڵكو هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازە و ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە كاریگەری راستەوخۆ لە سەر چارەنووسی خەڵكی توركیا و داهاتووی ئەو وڵاتە دەكات.
kdp.info