ئێران كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌ ئه‌مریكا نزیك ده‌كاته‌وه‌

ئێران كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌ ئه‌مریكا نزیك ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌


پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناردنی كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئێران بۆ نزیك ئاوه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئێران ئه‌و كه‌شتییانه‌ی نارد بێ.
به‌رپرسێكی ئه‌منی له‌ پنتاگۆن كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بێ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی رووسیا، ئیتارتاسی راگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ گومانمان هه‌یه‌ ئێران ئه‌و كه‌شتیانه‌ی بۆ ئاوه‌كانی ئه‌مریكا نارد بێ بۆیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نیگه‌ران نین.
دوێنێ شه‌ممه‌ ئه‌فشین ره‌زایی حه‌داد فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی باكووری ئێران رایگه‌یاند: له‌ ئێسته‌دا كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانمان له‌ ئه‌فریقاوه‌ به‌ره‌و ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی ده‌چن كه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا.
ساڵی پاریش حه‌بیبوڵا سه‌یاری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: ئێران به‌ نیازه‌ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌ ئاوه‌كانی ئه‌مریكا نزیك بكاته‌وه‌.
واشنتۆن پۆست له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و كاره‌ی ئێران وڵامێكه‌ بۆ ئاماده‌یی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو.








باسنیوز
Top