5 پاسه‌وانى سنوورى ئێرانی ده‌رفێندرێن

5 پاسه‌وانى سنوورى ئێرانی ده‌رفێندرێن

گرووپێكی چه‌كداری سونه‌ رفاندنه‌كانی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ

چه‌كداره‌ سونه‌كانی ناسراو به‌ (جیش العدل) له‌ سنوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران 5 پاسه‌وانى سنوور له‌ سه‌ر سنوری ئێران ده‌رفێنن، ئه‌و گرووپه‌ وێنه‌ی ئه‌و 5 پاسه‌وانه‌ى له‌ لاپه‌ره‌ی تویتری خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رفاندنه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.
پێشتر میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرد بووه‌وه‌ 5 پاسه‌وانی سنور له‌ سه‌ر سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌ ناوچه‌ی جكیگور ون بوون.
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ڵێن ئه‌و 5 كه‌سه‌ بۆ ناو سنوره‌كانی پاكستان گوازراونه‌ته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی میهری ئێرانی پاش ون بوونی ئه‌و 5 كه‌سه‌ هێزه‌كانی سه‌ر سنوری ئێران و قه‌رارگای قودس به‌ دوو كۆپته‌ر خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌ر سنوره‌كان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاكستانی كۆ ده‌بنه‌وه‌.
تا ئێسته‌ چاره‌نووسی ئه‌و 5 كه‌سه‌ نادیاره‌ و هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌ نێوان چه‌كداره‌ سونه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران رووینه‌داوه‌.










باسنیوز
Top