ئۆپۆزسیۆن داوا لە سەرۆکی تورکیا دەکات پابەندی دەستوور بێت

 ئۆپۆزسیۆن داوا لە سەرۆکی تورکیا دەکات پابەندی دەستوور بێت
سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوا لە عەبدوڵ گول سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات مافی ڤیتۆ لە دژی بریاری چاودێرکردنی هێڵەکانی ئێتەرنێت بەکار بهێنێت ، کە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی لەسەر نیشاندا. کەمال لکلیچدار ئۆغلو سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا داوای لە سەرۆکی تورکیا کرد پابەندی دەستووری تورکیا و دژی ئەو بریارە بوەستێتەوە کە ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا پێشێڵ دکات، کلێچدار ئۆغلۆ دەشڵیت:سەرۆکی تورکیا سوێندی خواردووە لەوەی دەستووری تورکیا بپارێزێت . بۆیە پێویست دەکات ئەو کارە بکات کە گرنگە بە پێچەوانەوە بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆی . لە کۆتاییدا کلیجدار ئۆغلۆ گووتشی: تورکیا پێویستی بە بەرفراوانی راگەیاندن هەیە، بۆ ئەوەی گەندەڵکارییەکانی ئێستا ئاشکرا بکرێن . نەوەک دروست کردنی سانسۆر لەسەری، لای خۆشیەوە پەرلەمنتاری بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە دۆغان هەنەری راگەیاند: دانانی چاودێری بە سەر ئینتەر نێت جێگای گاڵتەکردنە پێویستە عەبدوڵا گول بریارەکەی پەرلەمان ڤیتۆ بکات و هەڵیوەشێنێتەوە . شایەنی باسە حکوومەتی تورکیا پرۆژەیاسایەکی لەبارەی چاودێرێکردنی ئێنتەرنێتەوە دا بە پەرلەمانی تورکیا و رۆژی 6ی ئەم مانگە پەرلەمانی تورکیا پەسەندی کرد .
Top