دادگاییکردنى موبارەک دەستپێدەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە 8.2.2014، دانیشتنێکی نهێنی دیکەی دادگاییکردنی حوسنى موبارەک، سەرۆک کۆمارى پێشووى میسر و هەردوو کوڕەکانى، وەزیرى پێشووى ناوخۆی میسر و 6 لە گەورە یاریدەدەرانى، بە تۆمەتى گەندەڵى و فرۆشتنی غاز بۆ ئیسرائیل بەنرخێکى هەرزان و هاندانى دەزگا ئەمنییەکانی میسر بۆ کوشتنى خۆپیشاندەرانى خۆپیشاندانەکانى مانگى ئایاری ساڵى 2011، دەستپێدەکات.
هەر ئەمڕۆ دادگاى میسر لێکۆڵینەوە لەگەڵ فەرماندەى پێشووى پۆلیسى سەربازى و سەرۆکى جیبەجێکارى دەزگای پەیوەندییەکانى حکومەتى پێشووى میسر ئەنجامدەدات.
وەک بڕیارە، دادگاى میسر گوێ لەو راپۆرتانە دەگرێ، کە لیژنەکانى تایبەت بەم پرسە ئامادەیان کردووە و تایبەتن بەو چەک و تەقەمەنى و گازانەى بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەرانى ساڵى 2011، بەکارهێنراون.
لەبەر پرسی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات، بە بڕیارى دادگا جگە لە تۆمەتبار و پارێزەرەکانیان، رێگە نادرێ هیچ لایەنێکى دیکە لە کاتى دادگاییکردنەکە ئامادەبێت.
لە مانگى ئایاری ساڵى 2011 خەڵکى میسر دژى سیاسەتەکانى حوسنى موبارەک رژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانى ملیۆنییان ئەنجام دا و لە دەسەڵاتیان دوورخستەوە، ئێستاش ماوەى 3 ساڵە لە زیندانە.
رووداو