دەمیرتاش: بۆ پرۆسەی چارەسەری پرۆژەیەک دەدەینە پەرلەمانی تورکیا
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە، لە لێدوانێكی بۆ رۆژنەمەی تەرەفی تورکی ئاشكرایكرد: کە ئەوەی دەبینرێت لە حکوومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بریتی لەوەی کە ناوبراو زەمینەی یاسایی بۆ قۆناغی چارەسەری دابین نەكردوەو ، بۆیە ئێمە ناچارین بۆ ئەوەی چارەسەرەکە بەبنبەست نەگات پارتەكەمان ڕەشنوسی گفتوگۆی ئامادەكردوەو بەم نزیكانە پێشكەشی پەرلەمانی توركیای دەكەین .
دەمیرتاش گووتیشی: لە رەشنوسەكەدا پێشنیاری دانانی دەزگایەكی رەسمیمان كردووە بۆئەوەی گفتوگۆكانی تێدا ئەنجام بدرێت و دەکرێت هەموو کێشە قولانەی تورکیا تێدا یەکلا بکرێتەوە . لە کۆتایی لێدوانەکەیەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە گووتی لە دوای ئۆپەراسیۆنەكانی 17 ی كانونی یەكەمی ساڵی 2013 وە لە دژی گەندەڵی، ئاکپارتی دەستی وەرداوەتە كاروباری هێزە ئەمنییەكان و داواكاری گشتی و حكوومەت پەنا دەباتە بەر رێگا چارەی دەرەوەی دیموكراتی و یاسایی و، بەم شێوەیەش زیان دەگەیەننە قۆناغی چارەسەری .