مێرکڵ: لە بەرامبەر بەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا ترسم هەیە

 مێرکڵ: لە بەرامبەر بەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا ترسم هەیە
دوای كۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆكوەزیرانی توركیا و راوێژكاری ئەڵمانیا، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش بۆ ئەردۆغان و مێرکڵ ساز كرا و مێرکڵ لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند لە بەرامبەر ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا ترسم هەیە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا راوێژكاری ئەڵمانیا گوتی: توركیا و ئەڵمانیا خاوەن پەیوەندی ستراتیژیكی هاوبەشن، سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا نیشانەی پەیوەندی دوستانەی نێوان هەر دوو وڵاتە.

مێرکڵ گوتی: ئێمە دەمانەوێ لە هەر بوارێكدا پەیوەندییەكانی خۆمان لەگەڵ توركیا بەرەو پێش بەرین بەڵام لە بواری ئەندامێتی توركیا لە یەكێتی ئەوروپادا هێشتا چەندین گومانی ئێمە هەیە، هاوكات داوای كردنەوەی بەشی نوێ گفتوگۆكان لە سەر بابەتەكانی دیكە بۆ وەرگرتنی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا دەكەین.
Top