بەمەبەستی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و خستنەرووی چەند پرسێکی دیکەی پەیونداری ناوچکە بەغداو ئەنقەرە و هەولیر ئەنقەرە ، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته تورکیا ، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، کە ئوسامه نوجه‌یفی به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتوه‌ته توركیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌نقه‌ره پرسی په‌یوه‌ندیه 2 قۆڵیه‌كانی نێوانیان و قه‌یرانی سوریا و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیداری ناوچه‌كه تاوتوێ بكه‌ن و پاشان له سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا بن جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی تونس سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و له مه‌راسیمی تایبه‌ت به په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوری نوێی تونس‌دا به‌شداری ده‌كات.ماوەیەک بەر لە ئێستا ئوسامە موجیفی سەردانی تورکیا کردبوو پێش ئەو سەردانەش وا بریاربوو هەریەکە لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوودیدار ساز بکەن یەکێکیان لە بەغداو ئەوەی دیکەیان بۆ ئەنقەرە بەڵام بەبێ ئەوەی باس لە هۆکاری دواخستنی ئەو سەردانانە بکرێت جارێکی دیکە نوجیفی سەردانی ئەنقەرەی کردەوە.