موحسین ئەژەیی: سزای زیندانی كردنی كەڕۆبی هەڵنەوەشێندراوەتەوە
لەمبارەیەوە ئاژانسی قوتابییانی ئێران ( ئیسنا) بڵاویكردەوە كە گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران موحسێن ئەژەیی رایگەیاندووە كە دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانی كردنی كەڕۆبی لە ماڵی خۆیدا دوورە لە راستی چونكە تا ئێستا هیچ جۆرە بڕیارێكی بەو جۆرە لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە دەر نەكراوە.
ئەژەیی ئاماژەی بەوە كردووە كە حكومەتی ئێران زۆر رەحمی بە بەرپرسانی رووداوەكانی ساڵی 1388ی ئێران كردووە، ئەوانە بەرپرسی فتنە و ئاڵۆزی و ئاژاوەكانی ئێرانن بەڵام لە بەرامبەردا حكومەتی ئێران تا ئێستا زۆر رەحمی پێ كردوونە.
ئەژەیی هەروەها جەختی لەو كردووەتەوە كە تا ئێستا هیچ جۆرە گۆڕانكارییەك لە سزاكانی كەڕۆبی و مووسەویدا نەكراوە و چاوەڕوان ناكرێ گۆڕانكاری بكرێت.
لە بارەی گۆڕینەوەی شوێنی ماڵی كەڕۆبییەوە ئەژەیی گوتی: ئەمە چەندین جارە شوێنی ماڵی كەڕۆبی دەگۆڕدرێ، گۆڕینی شوێنی ماڵی هیچ پەیوەندییەكی بە سزای زیندانی كردنی كەڕۆبی لە ماڵەوە نییە.