.بۆ ڕۆژی سێ‌ یەم بەبەرمیلى بۆمبڕێژكراو بۆردومان دەكرێن

.بۆ ڕۆژی سێ‌ یەم بەبەرمیلى بۆمبڕێژكراو بۆردومان دەكرێن
مەرسەدی سوری بۆمافی مرۆڤ كەبارەگاكەی لە لەندەنە چاودێری و سەرژمێری كوژراوانی سوریا دەكات گووتی : لەڕۆژی شەممەوە نزیكەی 120 كەس كوژراون لەئەنجامی بۆردومان كردن بە بەرمیلی بۆمب ڕێژكراو.


چالاكوانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ش پێیان وایە 137 كەس كوژراون و كە 83 یان لەحەلەبە بەر بۆردومانی بەرمیلی بۆمب ڕێژكراو كەوتوون .

لە حمس دەیان تەقینەوە و كەوتنە خوارەوەی موشەك و بەردەوام ئاگر ئەبینرێت لەم شارە بەهۆی چەك و هاوەن و قازیفە لەلایەن هێزە جیاوازەكانەوە.



هەروەها باكوری شاری درعا بەتوندی تۆپ باران كراوە ، لەشاری ئیدلەب كۆگای خواردەمەنی هێزەكانی رژێمی حكوومەتی سوریا كرایە ئامانج موشەك باران كراوە.
Top