هه‌ر هاوڵاتییه‌كی سعودی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری شه‌ڕ بكات سزا ده‌درێت
هه‌ر له فه‌رمانه‌كه‌ی شا عه‌بدوڵای كوڕی عه‌بدولعه‌زیز دا هاتووه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به هه‌ر ره‌وت و گروپێكی ئایینی و بیرێكی توندڕه‌ون، یاخود ئه‌و رێكخراوانه‌ی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی له ناوخۆ و هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك پشتگیری یان هه‌ڵگری بیر و رێبازیان بێت، به‌ند ده‌كرێن.
له به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه، سزاكه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه سۆزیان بۆ گروپ یان رێكخراوێكی توندڕه‌و هه‌یه كه وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا ده‌درێن كه هاوكاری دارایی و مه‌عنه‌وی ئه‌و رێكخراو و گروپانه ده‌كه‌ن، یاخود هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، یاخود به قسه و نوسین خه‌ڵكی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانه شاهانه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر هاتوو تۆمه‌تبار ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و كارمه‌ندی سوپا بوو، ئه‌و كات سزاكه‌ی له پێنج ساڵ كه‌متر نابێت و له 30 ساڵیش زیاتر نابێت.