ئێران زیاتر له‌ 3000 كه‌س له‌ سێداره‌ ده‌دات

ئێران زیاتر له‌ 3000 كه‌س له‌ سێداره‌ ده‌دات
ئێران له‌ ساڵی 2009وه‌ تا ئێسته‌ 3332 كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.
ناوه‌ندی عه‌بدولڕه‌حمان بروومه‌ند ناسراو به‌ (ABF) رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران 3332 كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.
ئه‌و ناوه‌نده‌ ئاشكراشی كرد ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و فه‌رمیی ناو حكومه‌ت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست كه‌وتووه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئاماره‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌قه‌ی گوله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كاندا كوژراون، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆڵبه‌رانی كورد له‌ سه‌ر سنوره‌كان ده‌كوژرێن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی سیاسی كورد له‌ناو زیندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران زیادی كردووه‌.
له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ 20 چالاكوانی سیاسی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوه‌ڕوانی له‌ سێداره‌ دان ده‌كه‌ن.








باسنیوز
Top