ئەڵمانیا و توركیا پەیوەندییەكانیان بەهێزتر دەكەن
ئەو سەردانەی ئەردۆغان لە سەر دەعوەتی راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگەلا مەركێلە، بڕیارە لەو سەردانەدا ئەردۆغان لە بەرلین لەگەڵ مەركێل كۆببێتەوە و باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا بكەن. بێجگە لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەڵمانیا بڕیارە باس لە پرۆسەی بەئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا، چەندین پرسی هەرێمی و جیهانی بكرێت.
هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا ئەردۆغان لەگەڵ جێگری راوێژكاری ئەڵمانیا، وەزیری ئابوریی و وزە، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادا كۆ ببێتەوە.