كۆنفرانسی جنێڤ2 نەگەیشتە ئەنجام بەڵام دەتوانرێ دەست بە دانووستانی ئاشتەوایی بكرێت
ئەحمەد چاقاڵ كە نوێنەری توركمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە گوتی: لە خۆلی یەكەمی دانووستانەكاندا جیاوازی زۆر لە نێوان هەڵوێستی رژیمی و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا هەبوو، بەڵام لە چەند بوارێكدا هەر دوولا نەرمییان نەواند.
ئەحمەد چاقاڵ جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە ئۆپۆزسیۆن دەیەوێ كۆتایی بە تراژدیای سەدەی بیست و یەكەم بهێنێ، رژیمیش نایەوێ واز لە دەسەڵات بهێنێ. بۆیە لە نێوان بیروڕای ئێمە و بیروڕای رژیمدا جیاوازی زۆر هەیە. بەڵام لە كۆتاییدا بۆ كۆتایی هێنان بەو تراژدیایە دەبێ یەك لەو لایەنانە سازش بكا، دانیشتنی ئێمە وەكو ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ رژیمێكی قاتڵدا لە سەر مێزی دانووستان جۆرە سازشێكە، بەڵام رژیمی سوریا بەو جۆرە بیر ناكاتەوە. رژیم هێشتا سورە لە سەر سیاسەتی خۆی بەڵام جارجاریش نەرمی دەنوێنێ.