سعودیە: داعش تاکە ھیوای سووریيەکانە
ئەلراشید کە نووسەری بەردەوامی رۆژنامە سعودیەکەیە، دوێنێ لە وتارێکدا رایدەگەیەنێت کە پێویستە لەسەر ئەمەریکا کە تێبگات قاعیدە و رێکخراوە بچکوکەکانی دروستی کردون وەک داعش، تاکە ھیوای ملیۆنان سووریە کە لەشوێنی خۆیان ھەڵکەنراون و دەربەدەربوون و بەرەنگاری مردن و سەرما و گوللە دەکەن. ھەروەھا دەڵێ 'لەوەتەی قاعیدە ئەفغانستانی جێھێشتووە لە ٢٠٠١ ھیچ شوێنێکی نەبووە کە داڵدەی بدات و پێشوازی بکات ھێندەی ئێستای سووریا، ئەمەش بەھۆی ئەو کارەساتانەی کوتلەی شەڕ بەسەریان ھێناون کە بریتین لە ئەسەد، ئێران، حیزبوڵلا و عێراق، ھەروەھا بەھۆی بێ ھیوابوونیان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی'.
جگە لەم نووسەرە سعودیە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی سعودیە لەرێگەی راگەیاندنەکانیەوە بەشێوەیەک لە شێوەکان پشتگیری لەو رێکخراوانە دەکات لە دژی بەشار ئەسەد.