داعش 2 کەتیبەی کچانە دادەمەزرێنێت

داعش 2 کەتیبەی کچانە دادەمەزرێنێت
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کە بە داعش ناسراوە، 2 کەتیبەی ژنانە پێکدەھێنێت تا بتوانن بەڕێگای نھێنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بدۆزنەوە و بەشێکیش بن لەو ھێزە سەربازیەیان.
داعش دەرگای لەبەردەم کچاندا کردووەتەوە کە بەپێی مەرجەکانیان وەریان دەگرن، کەتیبەی یەکەم ناوی (خەنسا)یە و ئەوی دی بەنای (ئوم رەیان) خۆی دەناسێنی، مەرجەکانیان بریتین لەوەی دەبێ شووی نەکردبێت و تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵ بێت و بەتەوای خۆی بۆ رێکخراوەکە تەرخان بکات و ھیچ کارێکی دی نەکات. لەبەرانبەردا 25 ھەزار لیرەی سووری وەردەگرن کە دەکاتە نزیکی 200 دۆلار.
دانانی کەتیبەی ژنانە پێشتریش کراوە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریا و بە چەک و تەقەمەنی قورسەوە دەیان گرتە گیدیۆییان بڵاو کردووەتەوە.
ئافرەتی کوردیش بێ بەش نین لە چوونە ناو ئەو کەتیبانە، 30٪ی یەکەی پاراستنی گەلی کورد کە بەشێکن لەو رێکخراوە ئیسلامیانەی لەرۆژئاوای کوردستان دروستبوون، ئافرەتن و ماوەی ساڵێکە دامەزراون، تەمەنیشیان لە 18بی 30 ساڵ تێناپەڕێت. ئەمانیش ھاوشێوەی پیاوان مەشقی سەربازی گران ئەنجام دەدەن و بەناوی یەکەی پاراستنی ژنان، چالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن.






باسنیوز
Top