رێژەی پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا بەرزبۆتەوە

 رێژەی پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا بەرزبۆتەوە
پشتگیری هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی زیادیكردووه‌ و هه‌روه‌ها %15ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه‌ش له‌ هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی رازین .
دوایین راپرسی له‌ توركیا ئەوەی دەرخستەووە، کە هاوڵتیانی تورکیا پشتگیری لە پرۆسه‌ی ئاشتی دەکەن و رێژەی ئەو کەسانەشی کە پشتگیری دەکەن بەبراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو زیادیكردووه‌ و هه‌روه‌ها %15ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه‌ش له‌ هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی رازین.
به‌ پێی ئەو ڕاپرسییەی کە كۆمپانیای كۆنسێنسسی سه‌ر به‌ ته‌له‌فزیۆنی خه‌به‌ر تورك ئەنجامی داوە و له‌ 81شاری ئەو وڵاتە ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا دەرکەوتووە كه‌ لەکۆی 2هه‌زار كه‌س کە به‌شدارییان لە راپرسییەکە كردووه‌، پشتگیری بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانی توركیا بۆ رێژەی %65.7زیادی كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌و راپرسیه‌ 15%ی به‌شداربووان له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی رازین و 44% یش له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ رازین و رێژه‌كه‌ش بۆ كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری 32%ه‌ و بۆ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست 19%یه‌.
Top