بەشداربووانی کورد لە کۆنگرەی جنێف دوو نارازین و لەماوەی چەند رۆژی داهتوودا بریار لەسەر مانەوە و یان نەمانەوەیان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەدەن. ئیبراهیم برۆ ڕێبه‌ری پارتی یه‌کێتی کورده‌کانی سووریا ڕایگه‌یاند: که ئەحمەد جه‌ربا و به‌رهه‌ڵستکارانی عه‌ره‌ب بۆ بڕیاردانی کۆتایی و داخوازییه‌کانی کورد، ده‌نگی 5 نوێنه‌ری کوردی به‌شدار بوویان له جنێڤ دوو وه‌رنه‌گرتووه. دانوستانەکانی جنێڤ دوو ، کە دوای هه‌شت ڕۆژ کۆتایی پێهات، تێدا بڕیاردرا هاوپەیمانی ئۆبۆزسیۆنی سووریا و نوێنه‌رانی حکوومه‌تی دیمه‌شق بۆ دووه‌مین جار و تا 10 ڕۆژی داهاتوو جارێکی تر کۆببنه‌وه. لای خۆشییەوە ئیبراهیم برۆ که وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکاران به‌شداریی کردبوورایگەیاند: بۆ دوایین جار له‌گه‌ڵ ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گفتوگۆمان کرد ، بەڵام ئه‌حمه‌د عاسی جه‌ربا له دوایین دانیشتن‌دا داخوازییه‌کانی به‌رهه‌ڵستکارانی کۆکرده‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پرسی کوردی سووریا بکات که ئەمه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئێمەی لێکەوتەوە. ئیبراهیم برۆ له کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سووریا له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕێکده‌خات . بەئامانجی دوا بڕیار دان له سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا یا خود نا.