به‌ره‌ی فورات حه‌له‌بی له‌ دەست داعش دەرهێنا

به‌ره‌ی فورات حه‌له‌بی له‌ دەست داعش دەرهێنا
به‌ره‌ی رزگاریخوازی ئیسلامیی فورات، رێگه‌ی نێوان ریفی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌ی له‌ دەست داعش دەرهێنا.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه‌، به‌ره‌ی رزگاریخوازی ئیسلامیی فورات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خۆی به‌ به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ له‌ سوپای ئازادی سوریا هه‌ژماركردووه‌و دوای راونانی داعش له‌ شاری حه‌له‌ب، داوای له‌ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ كردووه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن.

هه‌ر له‌ شاری حه‌له‌ب، فرۆكه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ند به‌رمیڵێكی بۆمبڕێژكراویان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سوپای ئازاد به‌ردایه‌وه‌ كه‌ گه‌مارۆی گرتووخانه‌ی حه‌له‌بیان داوه‌.

له‌ بۆسه‌یه‌كی لیوای ته‌وحیدیش له‌ نزیك گوندی ته‌ل چیچیان له‌ ریفی حه‌له‌ب، لیوای ته‌وحید 20 چه‌كداری داعشیان كوشت، له‌ شاری (حمس)یش به‌هۆی بۆردومانكردنی مزگه‌وتێكه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌حرار-ی شام كه‌ یه‌كێك له‌و گروپانه‌ی له‌ باشوری سوریا كار ده‌كات، له‌ناوچه‌ی ریفی (قنێتره‌) ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌ند بازگه‌یه‌كی سوپای رژێمی سوریا.








خه‌ندان
Top