پێنچ جاره ئیسرائیل ناتوانێت نه‌سڕوڵا بكوژێت
رۆژنامه‌ی مه‌عاریف-ی چاپی ئیسرائیل له راپۆرتێكدا پێنچ هه‌وڵی شكستخواردووی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات بۆ غافڵكوشتنی نه‌سڕوڵا كه له ساڵی 2006 زیاتر له مانگێك به‌رگه‌ی بۆردومان و هێرشی سوپای ئیسرائیلی گرت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ردا، نه‌سڕوڵا ئه‌و وڵاته‌ی مووشه‌ك باران كرد.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، ساڵی 2004 ئیسرائیل شكستی هێنا له كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌وه‌ش كاتێك ویستی ژه‌هرخواردی بكات و كۆتایی به‌و سه‌ركرده‌یه و حزبه‌كه‌ی بهێنێت.
له جه‌نگی دووه‌می لوبنانیشدا، هه‌وڵێكی دیكه‌ی ته‌لئه‌بیب سه‌ری نه‌گرت، كاتێك ئه‌و تاوه‌ره‌یان بۆردومان كرد كه نه‌سڕوڵای تێدا بوو.
له مانگی نیسانی 2006، هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان، تۆڕێكی تیرۆرستییان ده‌ستگیركرد كه پلانیان دانابوو به مووشه‌كی جۆری (لاو)، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان بپێكن كاتێك به‌ڕێوه‌بوو بۆ به‌شداریكردن له بۆنه‌یه‌ك له ناوچه‌ی (حریك)ی به‌یروتی پایته‌خت.
له 30ی حوزه‌یرانی 2011، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵێكی باشووری لوبنان روویدا و مه‌به‌ست لێی كوشتنی نه‌سڕوڵا بوو، چونكه نه‌سڕوڵا به‌نیازبوو له‌و ماڵه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
دوای مانگێكیش ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك هۆڵی شه‌هیدانی لوبنان روویدا، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا بوو كه ئه‌و سه‌ركرده شیعه‌یه‌ی لوبنان به‌نیازبوو وتارێك به‌بۆنی تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ساڵی 2006ی ئیسرائیل له‌و هۆڵه‌دا پێشكه‌ش بكات.
رۆژنامه‌ی مه‌عاریف، ده‌سته‌ی پاراستن و پارێزگاریكردن له حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، به ده‌سته‌یه‌كی لێهاتووی وه‌ك ده‌سته‌ی پاراستنی شاهانه وه‌سف ده‌كات له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی باڵای حزبوڵا و سه‌رۆكی ده‌زگا تایبه‌ته‌كانی ئه‌و حزبه به‌ناوی مسته‌فا به‌دره‌دین كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی ناوی له لیستی تۆمه‌تبارانی كوشتنی ره‌فیق حه‌ریری، سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی مه‌عاریف ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌سته‌ی پاسه‌وانانی شه‌خسیی نه‌سڕوڵا له 20 كه‌س پێكدێن كه سه‌رجه‌میان دڵسۆز و خاوه‌ن ئه‌زموونن، هه‌مووشیان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی كه‌سێكدان به‌ناوی ئه‌بو عه‌لی جواد.
به‌ڵام جگه‌له‌و 20 پاسه‌وانه شه‌خسییه، تیمێكی 130 كه‌سی دیكه له هێزه‌كانی ناوخۆی لوبنان له‌نێو ده‌سته‌ی پاراستنی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵادان و پشتیوانی له‌و هێزی پاسه‌وانییه ده‌كه‌ن كه له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌سڕوڵا ئه‌ركی چاودێریكردنیان له‌ئه‌ستۆیه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه پێش ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا بچێته هه‌ر شوێنێك، حزبه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌منیی خۆی به‌نهێنی و ئاشكرا ده‌نێرێته شوێنه‌كه و ده‌ست ده‌كات به دانانی به‌ربه‌ست و رێگری له هاتوچۆنی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیل بۆ گه‌یشتن به‌و ناوچه‌یه.
خه‌ندان