لە 22ی مانگی شوباتی داهاتوو محەمەد مورسی دادگایی دەكرێتەوە

 لە 22ی مانگی شوباتی داهاتوو محەمەد مورسی دادگایی دەكرێتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ محەمەد مورسی سەرۆكی لەسەركار لادراوی ئیخوانەكانی میسر و 21 تۆمەتباری دیكەی بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر گرتووخانەكان كۆتایی هات و مورسی لەو چوارچێوەیەدا راگەیاند كە ناچمە ژێر باری هیچ یاسایەك؛ دادگایی كردنەكە بۆ 22ی مانگی شوبات دواخرا.

سەرچاوەكانی هەواڵی میسر بڵاویانكردەوە كە لەكاتی وەڵامدانەوەی محەمەد مورسی بۆ ئەو تۆمەتانەی كە خراونەتە پاڵی؛ گۆتی ناچمە ژێر باری هیچ یاسایەك و من سەرۆك كۆماری شەرعیی میسرم و من نازانم بۆ لەناو ئەو قەقەسەدام.

هەروەها دادگا دادگاییكردنی محەمەد مورسی و 21 تۆمەتباری دیكەی بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر گرتوخانەكان و هەڵاتن لە گرتوخانە بۆ 22ی مانگی شوباتی داهاتووی دواخست.
Top