منداڵێكی ئاواره‌ی رۆژاوا خۆی ده‌خنكێنێ

 منداڵێكی ئاواره‌ی رۆژاوا خۆی ده‌خنكێنێ

له‌گه‌ڵ رۆحانی باسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

دوێنێ شه‌و 28-1 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران.
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشوازی لێكرا.
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.
میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی باڵای ئێران باسی ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ توركیا و فشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراقه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌غدا به‌و كاره‌ رازی بكات.
پرسی سوریا و دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی موشه‌كی ناتۆ له‌ سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و سوریا ته‌وه‌ره‌كانی تری ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغانه بۆ ئێران.






باسنیوز
Top