گولتەن قشاناق: حكوومەت قۆناغی چارەسەری راگرتووە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤاخەبەر بڵاویكردەوە كە گولتەن قشاناق رایگەیاندووە كە ئەگەر كورد دەعەوەتی كۆنفرانسی جنێڤ2 نەكرێت ئەوا بەرپرسیاری حكوومەتی ئاكەپەیە و دەبێ حكوومەتی ئاكەپە وەڵامی گەلی كورد بداتەوە.
گولتەن قشاناق لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانەوە حكوومەتی توركیا بە شێوەیەكی رەسمی كار كردنی لە سەر قۆناغی چارەسەری راگرتووە.
قشاناق جەختی لەوە كردووە كە بەدەستەوە هێنانی دوو دەنگی زیاتر یا بە دەستەوە هێنانی دوو شارەوانی زیاتر لە پارتەكانی دیكە بۆ ئاكەپە بە هەزاران جار لە قۆناغی چارەسەری گرنگترە بۆیە، حكوومەتی ئاكەپە بە شێوەیەكی رەسمی قۆناغی چارەسەری تا دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەكان راگرتووە.