ئاكەپە دەیەوێ رێژەی دەنگەكانی بەرز بكاتەوە

 ئاكەپە دەیەوێ رێژەی دەنگەكانی بەرز بكاتەوە
كۆبوونەوەی بەرفراوانی پەرلەمانتار، بەرپرس و سەركردایەتی ئاكەپە بۆ خۆ ئامادە كردن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی 30 ئادار دەستی پێكرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەری ئاكەپە بڵاویكردەوە كە بۆ خۆ ئامادە كردن بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی 30 ئادار، كۆبوونەوەی بەرفراوانی پەرلەمانتار، ئەندام، بەرپرس و سەركردایەتی ئاكەپە دەستی پێكرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرەڕای گتفوگۆ كردن لە سەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی هەڵمەتی پرۆپاگەندە و پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، هەروەها بڕیار دراوە كە پێویستە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی شارەوانییەكاندا ئاكەپە رێژەی دەنگەكانی لە سەدا 38وە بۆ سەدا 45 بەرز بكاتەوە.

بۆیە بە فەرمانی سەرۆكایەتی گشتی ئاكەپە هەموو، پەرلەمانتار، ئەندام، لایەنگر و كادرانی ئاكەپە راسپێردراون كە لە هەڵمەتی پرۆپاگەندە و پرۆسەی هەڵبژاردندا بە شێوەیەكی چالاك ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن.
Top