ئەردۆغان سزای دەزگاکانی میدیای لە تورکیا دەدات

 ئەردۆغان سزای دەزگاکانی میدیای لە تورکیا دەدات
حكوومەتی توركیا سزای ئەو كەناڵانەی میدیا دەدات كە زانیاری لەسەر دۆسێی گەندەڵی بڵاودەكەنەوە.
دەزگای چاودێریكردنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی توركیا كە زۆربەی ئەندامانی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانن، بڕیارێكی دەركردووە بە سزادانی هەر كەناڵێكی میدیا كە بەشێوەیەكی چڕ هەواڵ و زانیاری لەسەر دۆسێی گەندەڵیی ئەو وڵاتە بڵاودەكاتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی دەزگای چاودێریكردنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی توركیا، سەرەتا سزاكان بە ئاگاداركردنەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە داخستن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و زیاتر. بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا، بەشێكی زۆری ئەو كەناڵانەی كە هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە نزیكن لە كەسایەتیی ئاینی فەتحولڵا گولەن كە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی تۆمەت بۆ ناوبراو درێژ دەكات لە دروستكردنی ئەو قەیرانی گەندەڵییەی توركیای گرتۆتەوە. بڕیارە نوێكەی دەزگای چاودێریكردنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی توركیا نارەزایی زۆری لەسەر ئاستی میدیای ئەو وڵاتە لێكەوتەوە و حكومەتەكەی پارتی داد و گەشەپێدانیان بە داخستنی دەمی میدیاكاران تۆمەتبار كرد.
Top