ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە شاندێكی 15 كەسی بەشداری كۆنفرانسی جنێڤ 2 دەكات

 ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە شاندێكی 15 كەسی بەشداری كۆنفرانسی جنێڤ 2 دەكات
ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوای كۆبوونەوەی خۆی لە ئیستەنبۆڵ رایگەیاند بە شاندێكی 15 كەسی بەشداری لە كۆنفرانسی جنێڤ2 دەكات.

لە بەشێكی دیكەی راگەینراوی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ئاماژە بەوە كراوە كاری هەڵبژاردنی ئەو شاندە 15 كەسییە دەستی پێكردووە كە بڕیارە لە سەر ناوی ئۆپۆزسیۆن بەشداری لە كۆنفرانسی جنێڤ2 بكا.

گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لوئەی سافی گوتی: بێجگە لە تیمی راگەیاندن و تەكنیكی 15 كەسی دیكە وەكو نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی جنێڤ2 هەڵدەبژێردرێن.

گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆن لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كرد بەرەی ئیسلامی سوریا داوای بەشداریكردنی نوێنەری خۆی لە كۆنفرانسی جنێڤ 2 كردووە و ئێمە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەو داواكارییەن.
Top